سەردێڕ:

لە روداوێکی هاتوچۆدا لە کەلار سێ کەس بریندار بوون

PM:08:24:23/05/2022

3740 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی کەلار رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە گەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای کەلار پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبیلدا روویداوە و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کەلار لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێکدادانەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا بووە لە جۆرەکانی کرۆلا تاکسای و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی جۆری بایکدا و بریندارەکان شۆفێر و دوو سەرنشینی تاکسییەکە بوون.

باس لەوەشکراوە، بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە.

رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان و برینداربوون یان کەمئەندامبوون دادەنرێت لە هەرێم، کە بەشێکی پەیوەندی بە خراپی رێگاوبان و کوالێتی رێگاوبانەکانەوە هەیە و بەشێکیشیان پەیوەندی بە پابەندنەبوونی شۆفێران بە خێرایی دیارکراو و رێنماییەکانی هاتوچۆوە هەیە.


 













گەلەری