PM:06:05:23/05/2022
8468 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە ئاکامی رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود "٦٠ مەتری" سلێمانی شۆفێرێک و دوو سەرنشین برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری رووداوەکە ئۆتۆمبێلێکی جۆری شۆفرلێت ئیمپالا بووە کە بەهۆی تیژڕەوی زۆرەوە خۆی بە دوو ئۆتۆمبێلی دیکەدا کێشاوە و زیانی بە ستونی کارەبا و سێ درەخت گەیاندووە .
ئەمەش لە کاتێکدایە،
بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە، بەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا
داوای لە شۆفێران کرد خێرایی کەم بکەنەوە و گڵۆپی تەم دابگیرسێنن لە کاتی شۆفێریکردن
و گەشت بۆ رێگاکانی دەرەوەی شار دوابخرێن تا ئەو کاتەی دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
رووداوەکانی
ھاتوچۆ بە یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان و برینداربوون یان کەمئەندامبوون
دادەنرێت لە ھەرێم، کە بەشێکی پەیوەندی بە خراپی رێگاوبان و کوالێتی رێگاوبانەکانەوە
ھەیە و بەشێکیشیان پەیوەندی بە پابەندنەبوونی شۆفێران بە خێرایی دیارکراو و رێنماییەکانی
ھاتوچۆوە ھەیە.




