رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی گیرۆدەی قەڵەوین لە ئەوروپا ئاستی دیاردەی تێپەڕاندووە و لە ئێستادا ئەو نەخۆشیە بووەتە پەتا لەو وڵاتانەدا.
نوسینگەی تەندروستی جیهانی لە ئەوروپا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە،٦٠٪ی ئەوروپیە بەتەمەنەکان و سێیەکی منداڵانی ئەوروپا قەڵەون و قەڵەویش بووەتە پەتایەک لە سەرانسەری ئەو کیشوەرەدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، بڵاوبونەوەی قەڵەوی
لەنێوان بەتەمەنەکانی ئەوروپادا زۆر خێرایە و لە پێش هەموو وڵاتانی دیکەوەیە و یەکێکە
لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن لە ئەوروپادا.
هاوکات، هۆشداری بە هاوڵاتیانی ئەوروپا
داوە لەوەی ئاگاداربن لەبارەی ئەوەی قەڵەوی خەریکە دەبێتە هۆکار بۆ ١٣ جۆری شێرپەنجەی
کوشندە و تەنگەنەفەسی و شەکرە و نەخۆشیەکانی دڵ.
لایخۆشیەوە، دکتۆر هانز کلۆغ کە یەکێکە
لە ئەندامانی ئامادەکاری راپۆرتەکە ئەوەیخستەڕوو، لە ئەوروپا لە دوای پەتای کۆرۆناوە
زیاتر کاریگەرییەکانی قەڵەوی دەرکەوتوون و ئەوانەی ئەو پەتایەیان گرتووە زیاتر
رووبەڕووی قەڵەوی بوونەتەوە.