سەردێڕ:

هاتۆچۆی سلێمانی: ژمارەیەک ئۆتۆمبێل لەسەر پێشبڕکێکردن دەستیان بەسەرداگیرا

PM:02:02:21/04/2022

4160 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەنجامدانی پێشبڕکێ و مانۆڕی مەترسیدارەوە لەسەر شەقامی گشتی تاسلوجە و بێزارکردنی خەڵکی و دروستکردنی مەترسی هاتوچۆ دەستیان بەسەر ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەرپێچیکاردا گرتووە و شۆفێرەکانیشیان رووبەڕووی یاسا دەکەنەوە.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو دوای ئاگادارکراونەتەوە لەبارەی بوونی چەند ئۆتومبێلێکی سەرپێچیکار کە لەسەر شەقامی تاسڵوجە پێشبڕکێیان کردووە، تیمەکانیان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و پێنج لەو ئۆتۆمبێلانەیان دەستبەسەر کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە ئۆتۆمبێلەکانیان ڕەوانەی گەراجی دەستبەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی کران و شۆفێرەکانیان رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

هاتووچۆ ئەوەشی خستووەتەڕوو، دیاردەی پیشبڕکێکردن سەرپێچییەکی هاتووچۆیە و مەترسی کەوتنەوەی رووداوی قورس و مەرگرداری لێ دەکەوێتەوە، ئەوەش جگە لەوەی هاوڵاتییانی بێزار و نیگەران کردووە، دەشڵێت، "بەهەموو شێوەیەک رووبەڕووی ئەو سەرپێچییە دەبنەوە و شۆفێرانی سەرپێچیکار رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە."

May be an image of car and outdoors













گەلەری