سەردێڕ:

مووچەخۆران بۆ متمانەیان بە هەژماری من نیە؟

PM:04:49:25/03/2024
5120 جار خوێندراوەتەوە
بەختیار ئەمین
+ -

توطینکردن و بە نشتیمانیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی، دەبێت جێبەجێ بکرێت، بە پێی مادەی(٩٤)ـی دەستوری عێراق، بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی یەکلاکەرەوەن و دەبێت هەموو دەسەڵاتەکان پێوەی پابەند ببن .

پڕۆسەی توطینکردنەکە لە نێوان وەزارەتی دارایی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوەڕۆکدا جیاوازی گەورەی هەیە، هەر بابەتەکە بەکارهێنانی کی کارد و هەژماری من نیە.

بەغدا لە پشت جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی پاکتاویلیستی مووچەخۆرانی هەرێم دەکات، ئەو مووچەخۆرانەی کە راستەقینەن ماف و شایستەی خۆیان هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق وەر دەگرن، بەغدا بە پێی زانیاری و داتا و بەیاناتەکانی کە دەستی کەوتووە، رێژەی راستەقینەی مووچەخۆرانی هەرێم کەمترە لە ملیۆنێک مووچەخۆر، ئەگەر لە رێگەی بانکەکانی رەشید و رافیدەین،بە کی کارد هاوشێوەی فەرمانبەرانی ناوەڕاست و خواروی عێراق پڕۆسەکە جێبەجێ بکرێت ، تەواوی زانیاری وردی مووچەخۆران یەکلا دەکرێتەوە، کەمتر لەو بڕە پارەیەی کە ئێستا هەیە مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم دابەش دەکات، پێداگری وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی وەک خۆی سود و قازانجی یەکجار گەورەی بۆ مووچەخۆرانی راستەقینەی هەرێم دەبێت بەم شێوەیە:

*هەموو مانگێک لە کاتی خۆیدا مووچە دەچێتە سەر هەژماری تایبەتی مووچەخۆران و کۆتای بە قەیران و دواکەوتنی مووچە دێتهاوشێوەی مووچەخۆرانی تری عێراق.

*سودمەند دەبن لە تەواوی خزمەتگوزاری و سلفە جۆراوجۆرەکان کە ئێستا مووچەخۆرانی عێراق لێی سودمەند دەبن.

*توطینکردن لە بانکە حکومیە فیدڕاڵییەکان بەواتای زامنکردن و دڵنیابوونی مووچەی کارمەندانی دەوڵەت و پاراستنی لە هەموو زیانێک.

ئەوەی هەرێم پێداگری لێدەکات لە رێگەیهەژماری من تەنها پەیوەندی بە ئەو بڕە پارەیەوە نییە کە مانگانە لە رێگەی راکێشانی کارتی بانکی لە مووچەخۆرەکە دەگەڕێتەوە، دەسەڵاتی هەرێم بە بەرنامەیەکی گشتگیر کار لەسەر چەند بابەتێکی دیکە دەکات بۆ بەرژەوەندییە کەسییەکانی خۆیان کە لە رێگەی گروپ و دەزگای میدیای لۆبی بۆ سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیە دەکەن، هەموو مەکینەی راگەیاندنەکانیان بۆ خستووەتە گەڕ بەشێک لە نییەتەکانیان بەم شێوەیەیە:

* هەژماری من بۆ توطینکردنی مووچەخۆرانی هەرێم بەو شێوەیەی کە دەسەڵاتی هەرێم دەیەوێت واتا (یەک ملیۆن و دووسەد و پەنجا هەزار) مووچەخۆر هەر چۆن ئێستا هەیە، لەم رێگەیەوە توطین بکرێت.

*هەژماری من لەبەر ئەوەی دەبەسترێتەوە بە بانکی ئەهلی لە هەرێم، لە لایەک مووچەخۆر زەمانی مووچەکەی نیە هەر کاتێک ئەو بانکە ئیفلاسی کرد، لە لایەکی دیکە سودمەند نابێت لە خزمەتگوزاری هاوشێوەی بانکەکانی دەوڵەتی عێراق، تەنها هەندێ خزمەتگوزاری سەرەتایی نەبێت.

*هەژماری من لە ژێر سەرپەرشتی و کۆنترۆڵی دەسەڵاتی هەرێم دەبێت، لە هەر دۆخێکدا بییەوێت دەبێتە مەترسی لەسەر مووچەخۆر.

*هەژماری من چارەسەری قەیرانی مووچە ناکات، لە هەموو حاڵەتێکی سیاسی و دارایی کێشە بۆ مووچەخۆر سەر هەڵدەداتەوە، هاوشێوەی ئێستا کە هەیە، بۆ هەموو لایەک ئاشكرایە (١٥) رۆژە مووچە بە لیست و ناو و وەزارەت هاتووە لە هەرێم دەستی بەسەدا گیراوە.

بابەتێکی تر کە زۆر گرنگە، ئەم بانکانەی لە هەرێم بوونیان هەیە هیچی جێگای متمانەی خەڵک و مووچەخۆران نین، بۆیە خەڵک بە ئەزموون و تێگەیشتن بۆ مێژووی ئەم دەسەڵاتدارانەی هەرێم قەناعەتێکیان لا دروست بووە کە سوڵتەی سیاسی هەرێم هیچ پڕۆژەیەک لەبەرژەوەندی خەڵکبەرهەم ناهێنێت، ئەوەی کە لای دەسەڵات گرنگە دامەزراندن و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان و کەسوکاریانە.

گەلەری