سەردێڕ:

نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە

AM:10:28:25/03/2022

21172 جار خوێندراوەتەوە

ئەمرۆ هەینی، نرخی زێر لە بازەرەکانی جیهاندا بەرزبویەوە و هەر ئۆنسەیەک بە هەزار و ٩٥٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەو پێیەش نرخەکەی بەرزبووەتەوە.


هەر ئەمڕۆ، نرخی یەک گرام زێر بە ٦٢ دۆلار و ٨٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخی یەک کیلۆ گرام زێڕ بە ٦٢ هەزار و ٨٨٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش نرخەکەی بەراورد بەدوێنێ ٨١٧ دۆلار بەرزبووەتەوە.

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا نرخی زێر بەرزبووەوە و بەم جۆرەیە :

نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیارە ١٨ بە ٣٤٦ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زیری عەیارە ٢١ بە ٤٠٧ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٢٢ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٦٣ هەزار دینارە.













گەلەری