سەردێڕ:

لەئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵێکدا شەش کەس گیانیانلەدەستدا

PM:01:06:12/03/2022

10752 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بەغدا رایگەیاند، ئەمشەو لەکۆمەڵگەی ئەلحورییەی رۆژئاوای بەغدا ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە چوار منداڵ و ژنێکی دووگیان گیانیانلەدەستداوە. دەشڵێت، "هۆکاری روداوەکەش شۆرتی کارەبا بووە".


ئەمرۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بەغدا لەراگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا، تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگادارکراونەتەوە لە بونی روداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە بەشی خانووە زیادەڕۆییەکانی کۆمەڵگەی ئەلحورییە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئەنجامی روداوەکە چوار منداڵ و ژنێکی دووگیان گیانیانلەدەستداوە.

دەشڵێت، تەرمەکانیان گەیەنراوەتە بەشی پزیشکی دادوەری و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانیش هۆکاری روداوەکە شۆرتی کارەبا بووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی ئامارەکان لەماوەی ساڵی ٢٠٢١دا لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق ٣١ هەزار و ٥٠٠ رووداوی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە و ئەمساڵیش زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون.













گەلەری