سەردێڕ:

بەهۆی نەبوونی پارەوە جارێکی دیکە خانەنشینان موچەی مانگی یەکیان وەرنەگرت

PM:08:17:01/03/2022

4816 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی نەمانی پارەوە، بەشێک لە خانەنشینان تا ئێستا موچەی مانگی یەکیان وەرنەگرتووە، لەکاتێکدا هەفتەیەکە حکومەت دابەشکردنی موچەی خانەنشینانی راگەیاندووە.


زیاتر لە هەفتەیەکە دابەشکردنی موچەی خانەنشینی راگەیاندراوە و بەپێی لیستی وەزارەتی دارایی بۆ موچەی مانگی یەک، دەبووایە پێنج رۆژ بێت دابەشکردنی موچە تەواو بووبێت و چوار رۆژیش بێت دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی دوو بکرایە.

بڕیاربوو حکومەتی هەرێم هەموو مانگێک لە ٢٥ی مانگدا موچە دابەشبکات، بەڵام ئەم مانگە بەبیانووی ئەوەی ٢٥ی مانگ بەر هەینی دەکەوێت؛ دابەشکردنی موچەی بۆ ٢٧ی ٢ و رۆژی یەکشەممەی رابردوو دواخست، بەڵام تاوەکو ئێستا کە ئەمڕۆ ١ی مانگی ئازارە، دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی دوو نەکراوە و حکومەتی هەرێم هیچ روونکردنەوەیەکی نییە بۆ بابەتەکە.

ئەمە لە کاتێکدایە، داهاتی مانگانەی حکومەت زیاتر لە ٢ ترلیۆن دینارە، بەڵام بە بیانووی نەبوونی پارەوە بەشێک لە خانەنشینان تا ئێستا موچەی مانگی یەکیان وەرنەگرتووە، ئەمەش بارگرانی بۆ ژیانیان دروستکردووە.

وەزارەتی داراییش دەڵێت، "حکومەتی هەرێم بۆ تەواوکردنی موچەی موچەخۆرانی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢، لە داهاتی مانگی دووی هەمان ساڵ تەمویل کردووە، بۆ موچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢١، بە داهاتی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢ تەمویل کراوە."













گەلەری