سەردێڕ:

وێنە.. ژنە پەرلەمانتارێک بە ماتۆڕسکیلەکەی دەچێتە نەخۆشخانە و منداڵی دەبێت

AM:09:07:28/11/2021

6944 جار خوێندراوەتەوە

ژنە پەرلەمانتارێکی نیوزلەندی دوای ئەوەی لەبەرە بەیاندا هەست بەژانی منداڵبوون دەکات، بە ماتۆڕسکیلەکەی خۆی دەچێتە نەخۆشخانە و منداڵەکەی دەبێت، دواتر وێنە و چیرۆکی خۆی بڵاودەکاتەوە.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، جولی گینتەر ئەندامی پەرلەمانی نیوزلەندا لە فراکسیۆنی پارتی سەوز دوای ئەوەی هەست بەژانی منداڵبوون دەکات بە ماتۆرسکیلەکەی خۆی دەچێتە نەخۆشخانە و منداڵەکەی دەبێت.

دواتر، لە فەیسبووک وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی و منداڵەکەیانی بڵاوکردەوە و نوسیووییەتی، "هەواڵێکی خۆش، کاتژمێر ٣ و ٤ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ پێشوازیمانکرد لە ئەندامێکی نوێی خێزانەکەمان."

میدیا ناوخۆییەکانی نیوزلەندا بڵاویانکردەوە، جولی ماگینتەر وتەبێژی پارتەکەی بووە بۆ کاروباری گواستنەوە، هەر بۆیە پێشتر لە فەیسبووکی خۆی وێنەی ماتۆڕسکیلەکەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، "ماتۆرسکیلەکەمم خۆشدەوێت" و لە ساڵی ٢٠١٨شدا کاتێک یەکەم منداڵی بووە بەهەمان ماتۆڕسکیل چووەتە نەخۆشخانە و منداڵەکەی بووە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، چوون بۆ شوێنە گشتییەکان بە پاسکیل و ماتۆڕسکیل لەلایەن سیاسییەکانی نیوزلەنداوە کلتورێکی سیاسییە لە رێگەوە "خاکی بوونی" خۆیان دەردەخەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، جاسیندا ئاردیرین سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا یەکەم ژن بوو لەو وڵاتەدا ئەو پۆستە بگرێتەدەست و دووەم ژن بوو لە جیهاندا لەکاتی کارکردنیدا لە پۆستەکەی مۆڵەتی دایکایەتی وەرگرتووە.

پێشتریش بینەزیر بێتۆی سەرۆک وەزیرانی پاکستان یەکەم ژن بوو دوای ئەوەی منداڵەکەی لەدایکبوو تەمەنی سێ مانگ بوو بەشداری کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکانی کرد و شیری بە منداڵەکەی دەدا.

کـ. ئـ

No description available.No description available.













گەلەری