سەردێڕ:

سێ شێوازی بەکارهێنانی شەکر بۆ نەمانی کڕێشی سەر

PM:06:16:27/11/2021

11076 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لەو گرفتە باوانەی کە زۆر کەس بە دەستییەوە دەناڵێنێت دروستبوونی کڕێشە لە سەردا، کە بەهۆی نەخۆشی یان چەوریی و پاکڕانەگرتنی قژەوە دروست دەبێت، بۆ نەمانی دەتوانرێت سوود لە شەکر وەربگیرێت.


ماڵپەڕی"boldsky" لە بابەتێکیدا بەمشێوەیە باس لە بەکارهێنانی شەکر دەکات بۆ نەهێشتنی کڕێشی سەر:

یەکەم: لابردنی خانە مردووەکان یارمەتیدەری سەرەکیین بۆ لابردنی کڕێشی سەر، بۆ ئەم مەبەستەش دەکرێت شەکر لەگەڵ زەیتی زەیتون و کەمێک خوێدا تێکەڵبکرێت و مەساج بۆ پێستی سەر بکرێت بۆ ماوەی چەند خولەکێک کە سووڕی خوێنی سەر چالاکدەکات، پاشان بۆ ماوەی کاتژمێرێک بە قژەوە بمێنێتەوە و دواتر بشۆرێت.

دووەم: جێڵی ئالۆڤێرا و شەکر یارمەتیدەرێکی زۆر باشن بۆ نەهێشتنی کڕێش، بۆ ئەم تێکەڵەیە پێویستە شەکرەکە تەواو ورد ببێت و لەگەڵ جێڵەکەدا تێکەڵبکرێت، ئەمەش ماوەی ٣٠ خولەک دەدرێت لە قژ.

سێیەم: تێکەڵکردنی کەمێک شەکر بۆ ناو شامپۆ دەبێتەهۆی لابردنی خانە مردووەکان و کڕێش، پێویستە لە هەفتەیەکدا جارێک قژت بەو شامپۆیە بشۆیت کە شەکری تێدایە.













گەلەری