سەردێڕ:

لە ھێرشێکدا بۆ سەر پاسێکی خوێندکاران لە کۆسۆڤۆ سێ کەس کوژران

AM:08:32:27/11/2021

2032 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی کۆسۆڤۆ رایگەیاند، لە ئەنجامی ھێرشکردنە سەر پاسێکی یەکێک لە خوێندگاکان، دوو خوێندکاری منداڵ و شۆفێری پاسەکە کوژران.


ئەمڕۆ شەممە، ئەسکەندەر دریشای بەڕێوەبەری ئەو نەخۆشخانەیەی نزیک لە شوێنی رووداوەکەیە بە تەلەفیزیۆنی ئاڕ تی کای فەرمی وڵاتەکەی راگەیاند، خوێندکارێکی تەمەن ١٤ ساڵ بەھۆی ھێرشەکەوە برینداربووە، بەڵام دۆخی تەندروستی جێگیرە.
میدیاکانی کۆسۆ بڵاویانکردەوە، ئەو کەسەی ھێرشەکەی ئەنجامداوە ماسکی پۆشیوە تا نەناسرێتەوە و چەکێکی لە جۆری ئی کای ٤٧ پێبووە و ھێشتا ھۆکاری پشت ھێرشکردنەکەی بۆ سەر پاسی خوێندکارانەکان نەزانراوە.
لەلایەن خۆیەوە فیوزا عوسمانی سەرۆکی کۆسۆڤۆ سەرکۆنەی ھێرشەکەی کرد و داوای لە پۆلیسی وڵاتەکەی کرد تۆمەتبارەکە لە زوترین کاتدا دەستگیربکەن و رادەستی دادگای بکەن.
ھەروەھا، لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە، "ھێرش کردنە سەر پاسێکی خوێندکاران زلەیەکە و لە سیستمی ئەمنی وڵات دراوە".

کـ ، ئـ












گەلەری