AM:09:37:25/11/2021
71912 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی ھاوڵاتییەک لە شەقامی مەولەوی لە شاری سلێمانی دۆزراوەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی ھاوڵاتییەک لە شەقامی مەولەوی لە شاری سلێمانی دۆزرایەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ھاوڵاتییەکە لە دایکبووی ساڵی ١٩٥٦ و لە رەگەزی نێرە و هاولاتی کوردە و تەمەنی ٦٥ ساڵە.
لەبارەی ھۆکاری مردنەکەیەوە، سامان نادر ئاشکرای کرد، بەھۆ سەرماوە رەقبووەتەوە و گیانی لەدەستداوە.
گۆران لوقمان - سلێمانی