سەردێڕ:

پاش ئەوەی هێرشکرایەسەر کونسوڵخانەکەی لە ئەڵمانیا؛ ئێران هاتەدەنگ

AM:09:23:21/11/2021

5824 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی هەینی هێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە ئەڵمانیا و وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت، بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەکە دەکەن و داوای لە دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا کرد بەهەستی بەرپرسیارانەوە پارێزگاری لە دامەزراوە دیپلۆماسییەکان بکەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی وڵاتەکەی کردووە لە هامبۆرگ لە ئەڵمانیا.

ئاماژەی بەوەشداوە، داوای لە دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا کردووە بە بەرپرسیارێتییەوە پارێزگاری لە دامەزراوە دیپلۆماسییەکان ئێران بکەن.

سەعید خەتیب زادە ئەوەشی خستووەتەڕوو، چاوەڕێ دەکەن دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا بەجدی رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بەرامبەر ئەنجامدەرانی هێرشەکە.

رۆژی هەینی، دوو کەسی نەناسراو لە رێگەی بەکارهێنانی مۆلۆتۆڤەوە (ئەو بتڵە شوشە بچوکانەی نەوت و بەنزین و هاوشێوەکانی تێدەکرێت و دەسوتێنرێن و هاوشێوەی نارنجۆکی دەستی بۆ سوتاندنی شوێنە بە ئامانج گیراوەکان بەکاردەهێنرێت)، هێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا.













گەلەری