سەردێڕ:

چەند موشەکێک بنکەیەکی سەربازی تورکیایان لە ھەرێم کردە ئامانج

PM:09:16:07/11/2021

10384 جار خوێندراوەتەوە

ئەمشەو بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە سنوری ھەردوو ناحیەی باشیک و زێلکان لە پارێزگای نەینەوا بە موشەک کرایە ئامانج.


محەمەد شەریف بەرێوەبەری ناحیەی زێلکان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە سنوری باشیكی سەر بە پارێزگای نەینەوا چەند موشەکێك ئاڕاستەی بنکەی سەربازی تورکیا کران.

لای خۆشییەوە، شایەتحاڵێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە وەڵامدا بنکە سەربازییەکە بە موشەك بەرپەرچی هێرشەکەی داوەتەوە.


ھاوکات، تا ئێستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانەوە ئاشکرانەکراوە و تورکیا لەبارەی ھێرشەکەوە روونکردنەوەی نەداوە. 


بنکەی سەربازی زێلکان دەکەوێتە بناری چیایی مەقلوب لە سنوری قەزای شێخان و لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵیشدا، پێنج موشەک ئاڕاستەی بنەکەیەکی سەربازی تورکیا کرا و زیانی گیانی نەبوو.


لە ئێستادا تورکیا چەند بنکەیەکی سەربازییان لە هەرێمی کوردستاندا هەیە و لە ماوەی رابردووشدا چەند جارێک بە موشەک هێرشکراوەتەوە سەر بنکە سەربازییەکانیان.








گەلەری