سەردێڕ:

لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو دوو شوان گیانیانلەدەستدا

PM:10:13:22/10/2021

5504 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی تەلەعفەر رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی پاشماوەی داعش دوو شوانی مەڕ گیانیانلەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.


ئەمڕۆ هەینی، تەها سەعدون بەڕێوەبەری پۆلیسی تەلەعفەر لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، بۆمبێکی چێنراوی پاشماوەی چەکدارانی گروپی داعش لە ناوچەیەکی نزیک تەلەعفەر تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە دوو شوانی مەڕ گیانیانلەدەستداوە و کەسێکی دیکە برینداربووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، تەمەنی شوانەکان نزیکەی حەوت ساڵان بوون.

لەلایەن خۆیەوە جەعفەر موحسین بەڕێوەبەری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی تەلەعفەر رایگەیاند، ئەمرۆ تەرمی دوو کوژراو و بریندارێک گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکەیان کە لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوەوە رووداوەکە روویداوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، رووداوەکە ئێوارە لەکاتی خۆر ئاوابووندا روویداوە، کاتێک شوانەکان سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕەکانیان بوون لە ناوچەیەکی کراوەدا بۆمبەکە تەقیوەتەوە.













گەلەری