سەردێڕ:

خوێندنى باڵا هەلى خوێندن لەم وڵاتە بۆ خویندکارانى کورد دەرەخسێنێت

PM:12:17:19/10/2021

11716 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لەوڵاتى ڕووسیا ڕادەگەیەنێت و داوا لەخوازیارانى خوێندنى ئەو بوارە دەکات کە داواکارى پێشکەش وەزارەتەکە بکەن.


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا مامۆستا و فەرمانبەران و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، کە وڵاتی ڕووسیای فیدراڵ زەمالەی خوێندن پێشکەش بە هەرێمی کوردستان دەکات، بە مەبەستی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەى بەوە کردووە کە چەند مەرجێک دانراوە بۆ خوێندن لەو وڵاتە به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌:-

ماستەر

· پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

· پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەست هێنانی دوایین بروانامە.

· داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).

· کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

· کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی ڕووسیا پشتگیری دارایی دەکرێت.

· دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن بریتییە لە (١/١١/٢٠٢١)

· پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (ڕووسیا) دەبێت.

· لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

دکتۆرا

· پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

· پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

· ئەو پێشکەشکارانەى بڕوانامەی ماستەرەکەیان لەچوارچێوەی بەرنامەی تواناسازی بەدەستهێناوە، دەبێت پابەندی ئەم گرێبەستە بن کە کاتی خۆی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تواناسازی واژوویان کردووە.

· داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).

· کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

· کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی ڕووسیا پشتگیری دارایی دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن بریتییە لە (١/١١/٢٠٢١).

ئەوەش روونکراوەتەوە کە پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە رێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (ڕووسیا) دەبێت.

ئاماژە بەوەش کراوە " لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن".

جێی ئاماژه‌یه‌ داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە ده‌كرێت

https://education-in-russia.com













گەلەری