سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی سبەی بڵاو کردەوە

PM:11:44:27/04/2024

2204 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی سبەی یەکشەممەی بڵاو کردەوە و تێیدا، دەنگدان لەسەر چوار پڕۆژەیاسا دەکرێت لەگەڵ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسایەکی دیکە.


ئەمڕۆ شەممە، پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی سبەی یەکشەممەی بڵاو کردەوە کە تێیدا، لە بڕگەی یەکەمدا دەنگدان دەکرێت لەسەر پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای رێکخستنی بەکرێدانی زەوییە کشتوکاڵییەکان و پێدانی مافی دەرچوانی کشتوکاڵی و ڤێرتێرنەری.

لە بڕگەی دووەمی دانیشتنەکەدا، دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای پەسەندکردنی رێککەوتنامەی لێخۆشبوونی هاوبەش لە مەرجەکانی ڤیزای نێوان عێراق و کۆریای باشوور.

بڕگەی سێیەمی دانیشتنەکەش تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای پەسەندکردنی پرۆتۆکۆڵەکانی هەموارکردنی مادەکانی ئەلف\٥٠ و ٥٦ـی رێککەوتنامەی نێودەوڵەتی فڕۆکەوانی مەدەنی.

لە بڕگەی چوارەمی دانیشتنەکەدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای پاراستنی خاوەندارێتی رۆشنبیری و هزری دەکرێت.













گەلەری