سەردێڕ:

نرخی١٠٠ دۆلار نزیک دەبێتەوە لە ١٤٧ هەزار دینار

PM:01:48:26/04/2024

1072 جار خوێندراوەتەوە

لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم پشووە، بەڵام لە سەرجەم نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو ئەمڕۆ دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، بەراورد بە دوینێ پێنجشەممە ١٥٠ دینار بەرزبووەتەوە و لە ئێستاشدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٥٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ هەینی، نرخی دۆلار لە سەرجەم نوسینگەکانی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی دراو کە هاوتەریبی بازاری دراوەکانی هەرێمن بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، بەراورد بە دوینێ پینجشەممە ١٠ بۆ ١٥٠ دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

هاوکات، لە چەند رۆژی رابردوودا، نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا روو لە دابەزین بوو، لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلار لە خوار ١٤٧ هەزار دینارەوە جێگیرە.

لەلایەکی تریشەوە مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەردانەکەی سودانی هۆکارێکی دابەزینی نرخی دۆلارە و پێشبینی دەکەن لە چەند هەفتەی داهاتوودا، نرخی دۆلار زیاتر دا ببەزێت.

ئەوەش لە کاتیکدایە بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لەماوەی هەفتەی رابردوودا بە تێکڕا زیاتر لە ملیارێک و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بە سەرجەم گەشتیاران و بازرگانانی ناوخۆیی و دەرەکی فرۆشراوە، ئەمەش بە دووەم هەفتە دادەنرێت لەسەر یەک کە فرۆشی بانک بەرێژەی ١٠٪ زیاتربێت لە هەفتەکانی رابردوو.













گەلەری