سەردێڕ:

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما؛ لەمساڵدا لە تایلەند ٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە

PM:11:26:25/04/2024

916 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی ئێن دی تیڤی بڵاویکردەوە، بە گوێرەی راپۆرتی تیمەکانی تەندروستی تایلەند لەمساڵدا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەرزبوونەوەی رێژەی شێ ٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش تووشی تەنگەنەفەسی بوون. دەشڵێت، " بەراورد بە ساڵی رابردوو پلەکانی گەرما ٤ بۆ ٨ پلە بەرزتر بوونەتەوە".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی هەواڵی ئێن دی تیڤی جیهانی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە و تێیدا هاتووە، بەگوێرەی راپۆرتی تیمەکانی تەندروستی تایلەند بەراورد بە ساڵی رابردوو تایلەند ٤ بۆ ٨ پلە گەرمتربووە و ئەوەش بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ٣٠ کەس کە کارمەندی چێشتخانەکان و کارگوزاری شەقامەکان بوون.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە بەشێکی زۆری جەستەیان بەهۆی پلەکانی گەرماوە وشکبووەتەوە و بووەتە هۆی سەرگێژ خواردنیان، بەهۆی بەرزی رێژەی وشکبوونەوەی جەستەیانەوە گیانیان لەدەستداوە و ٢٣٠ کەسیش تووشی تەنگەنەفەسی بوون. 

باس لەوەش کراوە، حکومەتی تایلەند ساڵانە هۆشداری بڵاودەکاتەوە و داوا لە گەشتیاران و دانیشتوانی باشوور و رۆژهەڵاتی تایلەند دەکات کە لە کاتەکانی نیوەڕواندا لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە چونکە لە ئەنجامی بەرزی رێژەی شێ و پلەکانی گەرماوە دووچاری کێشەی تەندروستی دەبنەوە. وتیشی، " لانی کەم ساڵانە ٥٠ کەس بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەرزبوونەوەی رێژەی شێ گیانیان لەدەستداوە".

هاوکات لەو بارەیەشەوە، رێکخراوی ژینگەی جیهانی هۆشداریداوە لەوەی کە ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو پلەکانی گەرما بە رێژەی ١.٥پلەی سلیزی بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت کە ئەوەش بە بەرزترین پلەی گەرمی دادەندرێت لە مێژوودا.













گەلەری