سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەردەوامە لە دابەزین

PM:05:24:25/04/2024

3588 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە چەند کاتژمێری رابردوو ٥٠٠ دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.


لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٦ هەزار و ٤٠٠ دینار، بەراورد بە چەند کاتژمێری رابردوو کە ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بوو بە ١٤٦ هەزار و ٩٠٠ دینار، نرخەکەی دابەزیوە.

هاوکات، لە چەند رۆژی رابردوودا، نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا روو لە دابەزین بوو، لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلار لە خوار ١٤٧ هەزار دینارەوە جێگیرە.

لەلایەکی دیکەوە، بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی کردەوە، لەلایەن بازرگانان و گەشتیارانی ناوخۆ و دەرەکییەوە، بە تێکڕا نزیکەی ٢٨٠ ملیۆن دۆلار بە نرخی فەرمی فرۆشراوە، لەو بڕەش زیاتر لە ٢٦٦ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و زیاتر لە ١٣ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش فرۆشراوە.

دابەزینی نرخی دۆلار لەم هەفتەیەدا لە کاتێکدایە، پێشتر مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەردانەکەی سودانی هۆکارێکی دابەزینی نرخی دۆلارە و پێشبینی دەکەن لە چەند هەفتەی داهاتوودا، نرخی دۆلار زیاتر دا ببەزێت.













گەلەری