سەردێڕ:

بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری دانیشتووانی گەڕەکی پەنجاعەلی کەرکوک گردبوونەوە

PM:12:07:25/04/2024

692 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکی پەنجا عەلی کەرکوک دژی نەبوونی خزمەتگوزاری گردبوونەوە و باس لەوەدەکەن، بەرپرسان بەر لە هەڵبژاردن بەڵێنیان پێدەدەن و دوای هەڵبژاردنیش ئاوڕیان لێنادەنەوە.


ئەمڕۆ بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکی پەنجا عەلی کەرکوک گردبوونەوە و دانیشتووانی ئەو گەڕەکە باس لەوەدەکەن، ماوەی هەفتەیەکە دەستیان کردووە بە قیرتاوکردنی کۆڵانەکان بەڵام هەندێک کۆڵانیان لێ بێبەش کردووە.

باس لەوەشدەکەن، کاتی بانگەشە و هەڵبژاردن کۆڵان بە کۆڵان و دوکان و بازاڕ دەگەڕێن تاوەکو خەڵک دەنگیان پێبدات، بەڵام دواتر خەڵک پشتگوێ دەخەن.

دانیشتووانی ئەو گەڕەکە باس لەوەدەکەن، "لە پێش دەنگدانەوە بەڵێنیان پێداوین شەقامەکانمان بۆ قیرتاو بکەن، منداڵەکانمان هەمووی بەناو قوڕ و لیتەدا دەڕۆنە قوتابخانە، لە هەڵبژاردندا بەڵێنیان دابوو ٣٠٠ مەترمان بۆ قیرتاو بکەن، بەڵام دواتر کەمیان کردەوە بۆ ٢٠٠ مەتر ئێستا ئەو ٢٠٠ مەترەش ناکەن".

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی ٣٢ ساڵە لەکاتی نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردن بەرپرسانی دەسەڵات بەتایبەت پارتی و یەکێتی دەچنە ناو کۆڵان و ماڵ و بازاڕەکان و بەڵێنی جۆراوجۆر بە هاوڵاتییان دەدەن لەپێناو ئەوەی دەنگیان پێبدەن، بەڵام لەدوای هەڵبژاردن هیچ کام لەو بەڵێنانە جێبەجێناکەن و رۆژ بە رۆژ دۆخی ژیانی هاوڵاتییان بەرەو خراپتر دەبەن.













گەلەری