سەردێڕ:

ئەردۆغان لە بەغدایە؛ چەند رێککەوتنێک لەنێوان تورکیا و عێراق واژۆ دەکرێت

PM:01:35:22/04/2024

1696 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا دوای ١٣ ساڵ بە سەردانێک گەیشتە بەغدا، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش دەڵێت، "لە سەردانەکەدا تاوتوێی دۆسیەکانی ئاو و ئابووری و ئاسایش و پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان و چەند دۆسیەیەکی دیکە دەکرێت".


ئەمڕۆ دووشەممە، رەجەب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێکرا.

نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، لە سەردانەکەدا تاوتوێی دۆسیەکانی ئاو و ئابووری و ئاسایش و پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان و پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، چەند رێککەوتنێکی ستراتیژی لەنێوان هەردوولادا لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و چەند بابەتێکی دیکە لە نێوان هەردوو وڵاتدا واژۆ دەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، لە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیادا بۆ عێراق زیاتر ٢٠ گرێبەست لەگەڵ عێراقدا واژۆ دەکرێت لە بواری وزە و ئاسایش و کشتوکاڵ و ئاو و تەندروستی و پەروەردە.













گەلەری