دەرمانە ئازارشکێنەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنرێن بۆ کەمکردنەوەی ئازار و هەوکردنی سووک تا مامناوەند، هەروەها بە ژەمە کەمەکان (٧٥ میلیگرام رۆژانە) بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری جەڵتەی مێشک و جەڵتەی دڵ، ئەم ژەمە کاریگەری ئازارشکێنی نییە، هەرچەندە هەندێک کات دەبێت ئاگاداری خواردنی ببیت.
بەپێی ماڵپەڕی"Aljazeera" لە بابەتێکی تەندروستیدا باسی دەرمانە ئازارشکێنەکان دەکات و ئەو بارودۆخانەی خستووەتەڕوو کە دەتوانرێت چارەسەرەکەی تێدا بخورێت.
ئەو کاتانەی کە دەرمانی ئازارشکێنی تێدا دەخورێت:
١.کەمکردنەوەی تا
٢. کەمکردنەوەی ئازاری مامناوەند وەک ئازاری ماسولکە، ددان، و سەرمابوون و سەرئێشە
٣. کەمکردنەوەی ئازار و هەوکردن، بەتایبەت بۆ هەوکردنی جومگەکان
٤.بڕێکی کەم دەتوانرێت بخورێت بۆ کەمکردنەوەی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ، و مێشک
٥.دوای نەشتەرگەری بۆ کردنەوەی خوێنبەرە داخراوەکان، پزیشک رێژەیەکی کەم بەکاردەهنێنێت بۆ پارێزگاریکردن لە جەڵتەی خوێن
ئەو کاتانەی نابێت دەرمانی ئازارشکێن بخورێت:
١. دەبێت پێش بەکارهێنان، راوێژکاری بە پزیشک بکەیت ئەگەر ئەمانەت هەبوو
-تێکچوونی خوێنبەربوون یان خوێن مەین، وەکو هیمۆفیلیا
- کەمی ڤیتامین K -کەبوونەوەی ژمارەی خرۆکە سوورەکان
- ژنانی دووگیان یان ئەوانەی چاوەڕێی دووگیانین و بەنیازن بەشێوەیەکی سروشتی منداڵەکە بهێننە ژیانەوە
- ئەوانەی هەستیارن بە ئەسپرین و پێکهاتەکانی
- ئەوانەی کێشەی گەدەیان هەیە، بەتایبەت ئەوانەی پێشتر تووشی برینی گەدە بوون
- رەبۆ