سەردێڕ:

پێنج مووشەک ئاڕاستەی بنکەی سەربازی ئەمریکا لە سوریا کران

PM:11:28:21/04/2024

1780 جار خوێندراوەتەوە

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، لە گوندێکی سنووری موسڵەوە پێنج مووشەک ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە سوریا کرا. میدیا عێراقییەکانیش باس لەوە دەکەن لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاوە بۆردومانی ئەو جێگەیە کراوە کە مووشەکەکانی لێوە هەڵدراوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، لە گوندی حەمەد ئاغا لە ناوچەی زومار لە سنووری موسڵ پێنج مووشەک ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە سوریا کرا.

ئاماژەی بەوەش کرد، سەرجەم مووشەکەکان لەلایەن سیستەمی بەرگری بنکەی سەربازی ئەمریکاوە خراونەتە خوارەوە .

 

هاوکات، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردوە، لەدوای هەڵدانی ئەو پێنج مووشەکە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا ئەو ناوچەیەیان بۆردومان کردووە کە مووشەکەکانی لێوە هەڵدراوە.

بەپێی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە رۆژی ١٩ـی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە ١٢٦ هێرش لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکەوە کراوەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سوریا.













گەلەری