سەردێڕ:

لەسەر داوای نەوەی نوێ؛ لیژنەی دەستپاکی و بانکی رەشید و رافیدەین کۆبوونەوە

PM:03:28:21/04/2024

2308 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر داوای سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق و نوێنەرانی بانکەکانی رەشید و رافیدەین کۆبوونەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، لەسەر داوای سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و بەپێی نوسراوێکی لیژنەی دەستپاکی لەسەر پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و کردنەوەی لقەکانیان لە هەرێم، نوێنەرانی بانکەکانی رەشید و رافیدەین لەگەڵ لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە.

هاوکات، تەوەری گفتوگۆکان پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و کردنەوەی لقەکانی بانکی رەشید رافیدەین لە هەرێم بوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، فراکسیۆنی نەوەی نوێ یەکەم فراکسیۆن و لایەن بوو کە بە واژۆى ١١٩ پەرلەمانتار داوایان لە سەرۆک وەزیرانى عێراق کرد مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم لە رێگەى بانکەکانى عێراقەوە دابەش بکرێت و ئەویش پەسەندى کرد.













گەلەری