سەردێڕ:

لە هێرشێکی چەکداریدا لە بابل سێ کەس بریندار بوون

PM:12:11:20/04/2024

880 جار خوێندراوەتەوە

بارەگایەكی حەشدی شەعبی لە باكوری بابل کرایە ئامانج و سێ‌ چەكدار برینداربوون، سوپای ئەمریکاش رەتیدەكاتەوە هێرشەكەی ئەنجامدابێت.


دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، تەقینەوەیەك لە بنكەی كالسۆی سەربازی كە بارەگایەكی حەشدە لە ناحیەی مەشروع لە باكوری پارێزگای بابل روویداوە و بەوهۆیەوە زیانی ماددی و برینداری لێكەوتووەتەوە، لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستی پێكردووە.

موهەند عەنزی سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە پارێزگای بابل بە میدیا عەرەبییەکانى راگەیاند، ئەو تەقینەوانەی لە سەربازگەی کالسو روویانداوە لە ئەنجامی هێرشی مووشەکییەوە بووە.

لای خۆیەوە، فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا رەتیكردەوە هیچ پەیوەندیەكی بە هێرشەكەی سەر بارەگای حەشدی شەعبی هەبێت لە پارێزگای بابل.

شەوى پێشووتریش ئیسرائیل چەند ئامانجێکى لە عێراق و ئێران و سوریا بۆردومان کرد.













گەلەری