سەردێڕ:

ئەمڕۆ هەڵبژاردنی هیندستان دەستپێدەکات و ماوەی شەش هەفتە بەردەوام دەبێت

AM:11:03:19/04/2024

1024 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەڵبژاردنی هیندستان دەستپێدەکات و زیاتر لە ٩٦٩ ملیۆن دەنگدەر بەژداردەبن لە پرۆسەکە کە نزیکەی ۱٠٪ هەموو دانیشتوانی گۆی زەوییە.


ئەمڕۆ هەینی، گەورەترین هەڵبژاردنی جیهان لە هیندستان بەڕێوەدەچێت کە زیاتر لە ۹٦۹ ملیۆن دەنگدەر تێیدا بەژداردەبن و بە حەوت قۆناغ هەڵبژاردنەکە بەڕێوە دەچێت.

لە یەکەم قۆناغی هەڵبژاردنەکەدا، ١٠٢ بازنە لە ٢١ ویلایەتی هیندستان دەنگدەدەن و لە ٤ـی حوزەیران ئەنجامە فەرمییەکان رادەگەیەنرێت.

هەڵبژاردنەکە، زۆرترین بودجەی بۆ خەرجکراوە کە ۱٥ ملیار دۆلارە و ئەمەش زۆرترین پارەیە کە بۆ هەڵبژاردن تەرخانکرابێت لە جیهاندا و نزیکەی ۱٥ ملیون کەس سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکەن.

لە هەڵبژاردنەکەی هیندستاندا، زیاتر لە دوو هەزار و ٦٠٠ حزب و قەوارە کێبڕکێ لەسەر ٥٤٣کورسییەکانی پەرلەمان دەکەن و ئەو حزبەی زۆرترین دەنگی هەبێت حکومەتی داهاتوو پێکدەهێنێت و حزبەکەی ناریندرا مودی سەرۆک وەزیران ئیستای هندستان چانسی بردنەوەی زیاترە بەراورد بە حزبەکانی دیکە.

سەرەڕای زۆری دانیشتوان و تێچووی زەبەلاحی هەڵبژاردن لە هیندستان هەموو چوار ساڵ جارێک هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت بەڵام لە هەرێم ماوەی دوو ساڵە سەرەڕای بەسەرچونی ماوەی حکومەت و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان هەڵبژاردن ئەنجام نەداوە و هەوڵ هەیە بۆ دواخستنی.













گەلەری