AM:08:02:19/04/2024
944 جار خوێندراوەتەوە
بە گوێرەی بازاڕی پێنوێنی جیهانیی نەوت، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٨ دۆلار و ٥٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە، نرخەکەی نزیکەی یەک دۆلار بەرزبووەتەوە.
بە گوێرەی بازاڕی پێنوێنی جیهانی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٨٤ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و بەتایبەت گەیشتنی ئاڵۆزییەکان بە
سوریا، بوونە هۆی ناسەقامگیری لە بازاڕی نەوتدا و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت
گەیشتە سەروو ٩٠ دۆلار.
پاڵنەرێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، دووبارە بە ئامانجگرتن و تەقاندنەوەی
کەشتیە نەوتییەکان بوو لەلایەن گروپە چەکدارەکان و لەهەمان کاتیشدا هێرشەکانی ئۆکرانیا
بۆسەر کەشتییە نەوتی و کێڵگە نەوتییەکانی روسیا یەکێکی تر بووە لە هۆکارەکان کە
نرخی نەوتی بۆ سەروو ٨٩ دۆلار بەرز کردەوە.