سەردێڕ:

ئەنتۆنی بلینکن: پەیوەندییەکی پتەومان لەگەڵ عێراقدا هەیە

PM:05:27:15/04/2024

1028 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمڕۆ پێشوازیان لە تیمی حکومەتی عێراق کردووە کۆبوونەوەیەکی بەرهەمداریان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراقدا هەبووە و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا پتەوە. جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراقیش رایگەیاند، عێراق دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکادا بەرەوپێش ببات.


ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕاسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق ئەمریکا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەتەوە.

ئەوەشی خستە روو، ئەمریکا و عێراق پێکەوە کاردەکەن بۆ ئەوەی پەیوەندییەکان باشتر بکەن لە رووی دیموکراسی و ئابوری و مافەکانی مرۆڤ و کەش و هەواوە، هەروەها ئەمریکا دەیەوێت پەیوەندی زیاتری لە ناو عێراقدا هەبێت و لەوبارەیەشەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق پاڵپشتی ئەمریکا دەکات.

لە کۆنفڕانسەکەدا محەمەد عەلی تەمیم جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراقیش بەشدار بوو و رایگەیاند، وڵاتەکەی دەوێت پەیوەندییە ئابوری و ستراتیجییەکانی لەگەڵ ئەمریکادا بەرەوپێش ببات و بیباتە قۆناغێکی نوێ.

باسی لەوەش کرد عێراق دەیەوێت ئابورییەکەی لە ئابوورییەکی نەوتییەوە بگۆڕێت بۆ ئابوورییەکی هەمەچەشنە و بۆ ئەو مەبەستەش دەیەوێت سود لە کەرتی گەشتوگوزار وەربگرێت و پەرەی پێبدات.













گەلەری