سەردێڕ:

وتەبێژی حکومەتی عێراق: عێراق و ئەمریکا دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان فراوانتر بکەن

PM:12:56:15/04/2024

796 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، پەیوەندییەکانی پێشووی عێراق و ئەمریکا سنووردار بوون بە لایەنی ئەمنی و سەربازییەوە، بەڵام ئێستا پەیوەندییەکان زیاتر قوڵ دەبنەوە و بوارەکانی ئابووری، وەبەرەهێنان، بانکی، کشتوکاڵ و چەندین لایەنی دیکەش دەگرێتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق و ئەمریکا دەیانەوێت پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان فراوانتر بکەن و سەردانەکەی سودانی بۆ کاراکردنی رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژییە لەگەڵ وەبەرهێنانی سیاسی و ئابووری و سەرجەم بوارەکانی دیکەی وەبەرهێنان.

ئاماژەی بەوەش کرد، سەقامگیریی و ئاسایشی عێراق یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بوارەکانی وەبەرهێنانی تیادا فراوانتر بکرێت و هەروەها ئەمریکا خاوەنی کۆمەڵێک زانست و تەکنەلۆژیایە کە پێشکەوتوون و لە بەرژەوەندی بەغدایە ئەگەر کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە عێراقدا کاربکەن.

باسی لەوەش کرد، یەکێک لە بڕگەکانی سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا پشتڕاستکردنەوەی ئامادەیی عێراقە بۆ دابینکردنی کەشێکی سەقامگیر بۆ ئەوەی وەبەرهێنانی تێدا بکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوو رۆژ لەمەوبەر لەسەر بانگهێشتی جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمریکا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت.













گەلەری