سەردێڕ:

سودانی: دوورخستنەوەی عێراق لە گرژی و ئاڵۆزییەکان کاری لەپێشینەمان دەبێت

AM:08:30:15/04/2024

940 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە شاندەکەی عێراق لە واشنتۆن بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیە تاوتوێی رێکار و هەنگاوەکانیان بۆ کۆتایی هێنان بە گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا کرد. دەشڵێت،" سعودیە و عێراق دەبنە هەماهەنگی بەرقەراربوونی ئاسایش لە ناوچەکەدا".


ئەمڕۆ دووشەممە، چاوگێک لە شاندەکەی عێراق لە واشنتۆن بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، محمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە تاوتوێی ئاسایشی ناوچەکەیان کرد.

ئاماژەی بەوەش کرد، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوایکرد کە هەریەک لە وڵاتی سعودیە و عێراق هاوکار و هەماهەنگی یەکتربن لە کۆتایی هێنان بەگرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ نوێنەرایەتی ئاسایشی وڵاتانی عەرەبی کۆدەبنەوە.

باسی لەوەش کرد، سودانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە کاری لەپێشینەیان دوورخستنەوەی عێراق دەبێت لە گرژی و ئاڵۆزییەکان و سعودیەش هەماهەنگ دەبێت لەوەی عێراق لە دەرەوەی ئاڵۆزییەکاندا بمێنێتەوە. وتیشی ،" سودانی داوای کردووە بەخێرایی هەنگاو و رێکاری نوێ بگرنەبەر بۆ کۆتایی هێنان بە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە چونکە گرژی و ئاڵۆزییەکان زیانی ئابوورییان لێدەکەوێتەوە بۆ هەردوو وڵاتەکە".

ئەوەشی خستە روو، سودانی هەماهەنگی وڵاتەکەی دووپات کردووەتەوە بۆ سەقامگیری ئاسایشی ناوچەکە و داواشی لە نوێنەرایەتی ئیسرائیل کردووە کە هاوکاربن بۆ سەقامگیربوونی ناوچەکە و ئاسایشی ئابووری و خۆراکی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی عەرەبی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ١٤ـی نیسان لەبارەی فراوانبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئێران و ئیسرائیلەوە، چاوگێک لە وەزارەتی بەرگری عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دڵنیاییان پێدراوە کە بە هیچ جۆرێک خاکی عێراق ناکرێتە ئامانجی ململانێکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران.

ئاماژەی بەوەش کرد، بە تەواوی خاکی عێراق لە ئاڵۆزییەکان پارێزراوە و بۆ ئەو مەبەستەش هۆشداری توند دراوەتە ئێران و ئیسرائیل کە بەهیچ جۆرێک خاکی عێراق نەکەنە خاکی ململانێکانیان. وتیشی،" بە گوێرەی رێککەوتنی ئاسایش رێگە بەهیچ جۆرە پێشێلکارییەک بەرامبەر بە خاکی عێراق نادرێت و دڵنیایی دەدەین کە عێراق پارێزراو دەبێت".
هـ.ش


 













گەلەری