PM:03:52:13/04/2024
4956 جار خوێندراوەتەوە
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، ئەو پزیشکەی ماوەی چەندین ساڵ تەنها ٢٥٠ دینار نرخی بینینی نەخۆش بوو لە کلینیکەکەی لە پارێزگای سەڵاحەدین، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ شەممە، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، تارق سەلمانی پزیشکی قوڕگ و لووت و گوێ دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە گیانی لەدەستدا.
تارق سەلمانی بە
پزیشكی هەژاران ناسرابوو، بەوپێیەی نرخی بینینی نەخۆش لەلای تەنها ٢٥٠ دینار بوو.
میدیا
عێراقییەکان لە زاری کەسوکاری ئەو پزیشکەوە باسیان لەوەکردووە، ئەو پزیشکە ماوەی چەندین
ساڵە بەو نرخە نەخۆشی بینیوە، چونکە دایکی وەسێتی بۆ کردبوو کە هاوڵاتییانی نەخۆش
نەقۆزێتەوە بۆ دەستکەوتنی پارەیەکی زۆر.