سەردێڕ:

کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: تۆمارکردنی ناوی ژنان لە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی بەردەوامە

PM:09:51:12/04/2024

1448 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، ناوتۆمارکردن بۆ توێژی ژنان بە مەبەستی چوونە ناو تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی و وەرگرتنی هاوکاری دارایی مانگانە بەردەوامە.


ئەمڕۆ هەینی، نەجم عەقابی وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، هەڵمەتی تۆمارکردنی ناوی ئەو ژنانەی کە چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، رێکارەکانی تۆمارکردنی یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار خێزانی نوێ بۆ تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی بە سەرکەوتووی تەواو کراوە، لەمەودوا ئەو خێزانانەش مانگانە هاوکاری داراییان بەسەردا دابەش دەکرێت.

باسی لەوەش کردووە، هێشتا بەردەوامن لە زیادکردنی ئەو کەسانەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە و بە تەنها لە ماوەی یەک ساڵدا توانراوە ٩٠٠ هەزار خێزان لە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی تۆمار بکرێن و مانگانە هاوکاری داراییان بەسەردا دابەش بکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٢ـی شوباتی ئەمساڵ ئەحمەد خەلەف سەرۆکی دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە عێراق رایگەیاند، هەر ژنێک تەمەنی گەشتبێتە ٣٥ ساڵ و هاوسەرگیری نەکردبێت، ناوی دەخرێتە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتییەوە و مانگانە هاوکاری داراییان پێ دەدرێت.













گەلەری