سەردێڕ:

بازرگانیی عێراق: دەستمان کردووە بە وەرگرتنى گەنمى ئەمساڵى جوتیاران

PM:01:49:12/04/2024

744 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە وەرگرتنی گەنمی ناوخۆ بۆ ساڵی ٢٠٢٤. دەشڵێت، "هەوڵ دەدەین زۆرترین بڕی گەنم لە جوتیاران بکڕن".


وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، کۆمپانیای نیشتیمانى بۆ بازرگانیی دانەوێڵە، دەستی کردووە بە کڕینی گەنمی جوتیاران و کۆمپانیاکە لە هەموو لقەکانیدا ئامادەیە بۆ وەرگرتنی گەنمی ئەم وەرزەی جوتیاران.

ئەوەش خراوەتە روو، هەوڵ دەدەن زۆرترین بڕی گەنم لە جوتیاران وەربگرن، بۆ ئەوەی پێویستیی گەنمی ئەمساڵ پڕ بکەنەوە و بگەنە ئاستی خۆبژێویی.

پێشتریش، وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاندبوو، ئەمساڵیش وەکو ساڵی پێشوو هەر تەنێکى گەنم بە ٨٥٠ هەزار دینار لە جوتیاران وەردەگیرێت.

وەزارەتى کشتوکاڵى عێراقیش ئاماژەی بەوە کردبوو، بڕی وەرگرتنی گەنم لەمساڵدا رێژەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات کە پێشبینی دەکەن شەش ملیۆن تەن گەنم لە جوتیاران بکڕن.













گەلەری