سەردێڕ:

لە ساڵی رابردوودا عێراق بە بەهای ٧٠ ملیار دۆلار کەلوپەلی هاوردە کردووە

AM:11:50:12/04/2024

732 جار خوێندراوەتەوە

دامەزراوەیەکی ئابووری عێراق رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا عێراق لە ١١ وڵاتەوە بە بەهای ٧٠ ملیار دۆلار کەلوپەلی هاوردە کردووە. دەشڵێت، "بەراورد بە ٢٠٢٢، رێژەکە زیادی کردووە".


دامەزراوەی عێراقی داهاتوو بۆ توێژینەوە و راوێژکاریی ئابووری لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، هاوردەکردنی کاڵا و کەلوپەل لە ساڵی ٢٠٢٣ـدا بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ بە رێژەی ٦٪ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٧٠ ملیار دۆلار.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە ساڵی ٢٠٢٢ـدا، عێراق بە تێکڕا بە بەهای ٦٣ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار کاڵا و کەلوپەلی هاوردە کردووە.

باس لەوەش کراوە، لە دیارترین ئەو وڵاتانەی عێراق کەلوپەلی لێوە هاوردە کردوون هەریەک لە ئێران، ئیمارات، چین، تورکیا، هندستان، ئەمریکا، سعودیە، بەرازیل، کۆریای باشوور، ئەڵمانیا و ژاپۆن بوون.

ئەوەش هاتووە، جگە لە ئێران، عێراق رۆژانە پێویستی بە ٢٠٦ ملیۆن دۆلاری نەختینە هەیە بۆ هاوردەکردنی کەلوپەل لەو وڵاتانەوە.













گەلەری