سەردێڕ:

سودانی: پەیوەندی عێراق و ئەمریکا کلیلی سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

PM:10:35:11/04/2024

1292 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکا کلیلی سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان دەکەن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری فۆرن ئەفێرز ئاماژەی بەوە کرد، لە دوو دەیەدا پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق سەرەڕای ئەو ئاڵەنگارییانەی لەبەردەمیدا بووە بەرەوپێشچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە.

دەشڵێت، "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و ستراتیژی هەردوو وڵاتەکە بنیادنراوە."

ئەوەشی خستە روو، عێراق و ئەمریکا پێکەوە شەڕی تیرۆریان کردووە و پێکەوە کاردەکەن بۆ دووبارە بنیادنانەوە سوپای عێراق و ئەمڕۆ عێراق پێویستی بە پارێزگاری هاوبەشەکانی هەیە تاوەکو بچێتە قۆناغێکی ستراتیجی ترەوە.

لەبارەی پرسی ئابووریشەوە سودانی لە چاوپێکەوتنەکەیدا رایگەیاندووە، یەکێک لە ئامانجەکانی کابینەکەی چاکسازی ئابووری و دارایی و هەمەچەشنکردنی داهاتی عێراق و دوورکەوتنەوە لە پشتبەستن بە نەوتە.

باسی لەوەش کردووە، "بۆ ئەو مەبەستەش پڕۆژەی سنووربەزێن و ڕێگای گەشەپێدان کە خزمەت بە بەستنەوەی ناوچەی کەنداو بە تورکیا و ئەوروپا دەکات، بەرەوپێش دەبەین."

ئەوەشی خستووەتە روو، هەوڵەکانیان بۆ بەهێزکردنی دراوی عێراقی بەردەوامە.

 













گەلەری