سەردێڕ:

هێزە چەکدارەکانی عێراق: جەخت لە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەینەوە

AM:10:24:11/04/2024

1116 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژى هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، لیژنە سەربازییەکان جەخت لە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەنەوە.


یەحیا رەسوڵ وتەبێژى هێزە چەکدارەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لیژنەکانی راسپێردراو چوارەم کۆبوونەوەی خۆیان کردووە و هەڵسەنگاندنیان بۆ مەترسییەکانی داعش کردووە.

باسی لەوەش کردووە، لیژنەکان جەخت لەسەر کۆتایهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتوگۆکان و هەڵسەنگاندنەکان بەردەوام دەبن بۆ دیاریکردنی کشانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند مانگێکە مشتومڕی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەسەر مێزی گفتوگۆی کاربەدەستانی عێراقە و لەماوەی رابردووشدا هێزەکانی هاوپەیمانان باسیان لەوەکرد، ئەوان بە رێککەوتن هاتوونەتە ناو خاکی عێراقەوە و ناکشێنەوە.













گەلەری