سەردێڕ:

سودانی: عێراق دەکەینە وڵاتێکی بەرهەمهێن

PM:11:09:10/04/2024

1400 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانى عیراق رایگەیاند، کاردەکەن بۆئەوەى عێراق بکەنە وڵاتێکى بەرهەمهێن و سەقامگیر چونکە ئەوانە لە پایەکانى دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیرن. وتیشى، کار لەسەر چارەسەرکردنى پرسە ئابورییەکان دەکەن.


ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانى باسى لەوەشکرد، حکومەتەکەى کاردەکات لەسەر بەدەستهێنانى ئەو ئامانجانە بەشێوەیەکی قوناغ بەند و لەسەرەتاشدا چاویان لەسەر دابینکردنى خزمەتگوزارییەکانە ئەوەش بۆ دڵنیاکردنەوەى هاوڵاتیان لەوەى کە حکومەت پێداگرە لەسەر ئەو ئامانجانە و کارنامەکەى.

سودانى جەختیشی کردەوە حکومەتەکەى بە یەک ئاراستە کارناکات و بەڵکو چەندین دۆسییەى بەدەستەوەیە لە ئاراستە جیاوازەکانەوە لەوانەش رێککردنەوەى رێرەوی ئابورى دەوڵەت و کە کار لەسەر چارەسەرکردنى بەجۆرێک کاریگەرى گەورەى لەسەر داهاتووى وڵات هەبێت.

وتیشى، زیادکردنى دڵنیایی لە کارکردنى دامەزراوە و وەزارەتە خزمەتگوزارییەکان دەبێتەهۆی دڵنیایی وەبەرهێنەرەکان و خاوەنکارەکان لە ناوەوە و دەرەوەى عێراق.













گەلەری