سەردێڕ:

وەزارەتی کار: ٤٥ هەزار کرێکاری بیانی لە عێراقدا هەن

PM:09:12:10/04/2024

752 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کار و کاروباری عێراق رایگەیاند، ٤٥ هەزار کرێکاری بیانی لە عێراقدا تۆمارکراون . دەشڵێت، "هەوڵەکانمان بۆ زیادکردنی دەستی کاری عێراقی لە کۆمپانیان نەوتییەکان بەردەوامە."


ئەمڕۆ چوارشەممە، کازم حسێن بەڕێوەبەری بەشی کرێکارانی بیانی لە وەزارەتی کار و کاروباری عێراق رایگەیاند، ٥٤ هەزار کرێکاری بیانی لە وڵاتدا هەن و ١٢ هەزاریان نایاسایی بوون کە بەڵگەنامە و رێگەپێدانی یاساییان بۆ نۆ هەزاریان کردووە.

ئەوەشی خستە روو، زۆرینەی کرێکارە بیانییەکانی عێراق لە سوریا و بەنگلادیشەوە هاتوون و لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە گفتوگۆیان کردووە بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ رێکخستنەوەی هێنانی دەستی کار لەو دوو وڵاتەوە.

باسی لەوەش کردووە، مەرج دانراوە کە ئەو کرێکارە بیانیانەی دەیانەوێت بێن بۆ عێراق ئەزموونیان لەو کارەدا هەبێت کە بۆی دێن و لەلایەن وەزارەتی دەرەوە بڕوانامەی لێهاتووییان بۆ بکرێت.

راشیگەیاند، هەوڵەکانی وەزارەت بۆ زیادکردنی دەستی کاری عێراقی لە کۆمپانیاکانی کەرتی نەوتدا بەردەوامە و دەیانەوێت ٥٠٪ـی کرێکارانی ئەو کۆمپانیانە عێراق بن.













گەلەری