سەردێڕ:

عێراق بە بەهای هەشت ملیۆن دۆلار کونجی لە تورکیاوە هاوردە کردووە

AM:10:17:10/04/2024

948 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی کۆمەڵەی هەناردەکارانی دانەوێڵە و پەلەوەر و تۆوی رۆنی و بەرهەمە دەریاییەکانی "ئیجە" لە تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی ساڵی رابردوودا بە بەهای نزیکەی هەشت ملیۆن دۆلار کونجیان هەناردەی عێراق کردووە.


محەمەد ئۆزتورک، سەرۆکی کۆمەڵەی هەناردەکارانی دانەوێڵە و پەلەوەر و تۆوی رۆنی و بەرهەمە دەریاییەکانی "ئیجە" لە تورکیا رایگەیاند، ئاستی هەناردەکردنی کونجی لە ساڵی رابردوودا بەڕێژەی ٦٢٪ زیادی کردووە کە بەهاکەی زیاتر لە ١٢٤ ملیۆن دۆلار بووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ساڵی رابردوودا عێراق بە بەهای نزیکەی هەشت ملیۆن دۆلار، کونجی لە تورکیاوە هاوردە کردووە.

باسی لەوەش کرد، لە ساڵی ٢٠٢٣ـدا پۆڵەندا لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەدا بووە کە زۆرترین کونجی لە تورکیاوە هاوردە کردووە بە بەهاکەی نۆ ملیۆن و ١٦٤ هەزار دۆلار بووە.













گەلەری