سەردێڕ:

حکومەتی عێراق: قەرزی دەرەکی لە ئەمساڵدا بۆ نزیکەی نۆ ملیار دۆلار کەمی کردووە

PM:10:27:08/04/2024

1232 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، بە بڕیارێکی دارایی حکومەتی عێراق قەرزی دەرەکی بە رێژەی ٥٠٪ کەم کرایەوە و لە ئەمساڵدا قەرزی دەرەکی بۆ هەشت ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار کەمی کردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە، باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، بە بڕیارێکی دارایی حکومەتی عێراق قەرزی دەرەکی بە رێژەی ٥٠٪ کەم کرایەوە و قەرزەکە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ـدا قەرزی دەرەکی ١٩ ملیار و ٧٢٩ ملیۆن دۆلار بوو، بەڵام ساڵی ٢٠٢٣ـدا کەم بووەوە بۆ ١٥ ملیار و ٩٧٦ ملیۆن دۆلار و لە ئەمساڵدا گەیشتە نزیکەی هەشت ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئامانج لەو هەنگاوەشیان ئەوەیە کە ئابووری عێراق نەبەسترێتەوە بابەتانەی کە رەنگە لە داهاتوودا کاریگەرییان لەسەر بڕیاری سیاسی یان رێرەوی گەشەپێدانی وڵات هەبێت.

ئەوەشی خستە روو، حکومەت هەماهەنگی دارایی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە چوارچێوەیەکی دیاریکراودا رێکخستووە بەشێوەی قەرزکردنی راستەوخۆ بەرهەمدار و دابینکردنی گەرەنتی بۆ بەرهەمهێنانی ئەو پڕۆژانەی کە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە ئەنجامدەدرێن لە بەرژەوەندی حکومەت.

باسی لەوەش کرد، ئەو هەنگاوانە دەبنە هۆی یەکگرتنی وڵات لە سووڕی ئابووری نێودەوڵەتیدا و هەروەها دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆ و پارەدارکردنی خزمەتگوزاری نیشتمانی و پڕۆژە بەرهەمدارەکان.













گەلەری