خۆرگیرانی تەواو لە مەکسیک دەستی پێکرد و دواتر لە ئەمریکا و تەکساس و کەنەدا دەبینرێت و پێشبینی دەکرێت لە ویلایەتی سانت ئەنتۆنیۆ لە ئەمریکا خۆرگیرانەکە چوار خولەک بخایەنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، خۆرگیرانی تەواوەتی لە زەریای هێمنەوە دەستی پێکرد و دواتر گەیشتە وڵاتی مەکسیک و پاش کەمێکی دیکەش لە ئەمریکا کەنەدا دەبینرێت.
بەپێی زانیارییە فەلەکناسییەکان ماوەی خۆرگیرانەکە لە شونێك بۆ شوێنێکی
دیکە دەگۆڕێت و ماوەکەی لەنێوان دوو بۆ چوار
خولەکدا دەبێت و درێژترین ماوە لە ویلایەتی سانت ئەنتۆنیۆ دەبێت.
پێشتر، پەیمانگای فەلکناسی میسر رایگەیاند، خۆرگیرانی تەواوەتی
لە ئەمڕۆدا روودەدات و لە ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بە تەواوی دەینرێت و لە وڵاتانی
ئەوروپای رۆژئاوا و هەروەها لە باکووری ئەمریکا و و زەریای هێمن و ئەتڵەسی و
باکووری ئەمریکای باشوور، خۆرگیرانەکە بە شێوەی نیوە دەردەکەوێت.
ئەوەشی خستە روو، لوتکەی
خۆرگیرانەکە ماوەی چوار خولەک و ٢٨ چرکە دەبێت، تەواوی خۆرگیرانەکە و تەواوبوونی
ماوەی پێنج کاتژمێر دەخایەنێت.
باسی لەوەش کرد، لە
ماوەی سەدەی ٢١دا ٢٢٤ خۆرگیران روودەدات و لەوانە ٧٧ـیان نیمچە خۆرگیران دەبێت و
٧٢ـیان خۆرگیرانی ئەڵقەیی و ٦٨ـی دیکەش خۆرگیرانی تەواوەتی لەگەڵ حەوت خۆرگیرانی جیاواز.