سەردێڕ:

عێراق و کوەیت گرێبەستێکیان لە بواری ئینتەرنێتدا واژۆ کرد

AM:09:02:08/04/2024

1380 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ کوەیت گرێبەستێکیان واژۆ کردووە بۆ راکێشانی هێڵی ئینتەرنێت لە نێو خاکی عێراقەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا و تورکیا.


وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بە ئامانجی راکێشانی هێڵی ئینتەرنێت لە خاکی عێراقەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا و تورکیا، گرێبەستێکیان لەگەڵ کۆمپانیای زاجلی کوەیتی واژۆ کردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، بڕیارە لە ماوەکانی داهاتووشدا چەندین گرێبەستی دیکە واژۆ بکەن کە لە بەرژەوەندی عێراقدایە.

ئەوەش خراوەتە روو، ئەم پڕۆژەیە لەگەڵ پڕۆژە هاوشێوەکانی دیکەدا رێکارەکانی جێبەجێکردنیان گیراونەتەبەر بۆ ئەوەی عێراق ببێت بە ناوەندێکی ئارام بۆ تێپەڕبوونی هێڵی ئینتەرنێت.













گەلەری