سەردێڕ:

بۆچی دەبێت پێش خەوتن خۆت لە خواردنی سرکەی سێو بەدوور بگریت؟

PM:11:58:07/04/2024

2696 جار خوێندراوەتەوە

رەنگە سرکەی سێو سوودی تەندروستی هەبێت، لەوانە پاڵپشتی دابەزاندنی کێش و دابەزاندنی شەکری خوێن، بەڵام پێناچێت خواردنی پێش خەوتن هیچ سوودێکی هەبێت بە بەراورد بە خواردنی لە رۆژدا، بەپێچەوانەوە رەنگە زیان بە تەندروستی بگەیەنێت.


بە گوێرەی ماڵپەڕی "هێڵثی لاین" خووی زۆرێک لە خەڵک لە ئێستادا بریتییە لە خواردنی سرکەی سێو پێش خەوتن، بەڵام ئەمە رەنگە ببێتە هۆی هەندێک زیانی تەندروستی، بەم شێوەیەی خوارەوە:

١. دەبێتە هۆی سکچوون و هەرس نەکردنی خۆراک، سرکەی سێو pH ی 4.2 ـە، ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی هەرس نەکردن و سکچوون، بەتایبەتی کاتێک پێش خەوتن بخورێت.

٢. زیانگەیاندن بە مینای ددان، دەرکەوتووە کە خواردنی بەردەوامی سرکە و خواردنی خۆراکی ترش مینای ددانەکان دەشێوێنێت کە چینی دەرەوەی ددانەکانتە کە لە زیانە فیزیایی و کیمیاییەکان دەیانپارێزێت، هەر لەبەر ئەم هۆکارە باشترە دوای خواردنی خواردنەوە و خۆراکە ترشەکان ناو دەم بشۆرێت.

هەرچەندە لێکۆڵینەوە کۆنەکان هەن کە ئاماژە بەوە دەکەن کە خواردنەوەی بڕێکی کەم لە سرکەی سێو پێش خەوتن رەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ دابەزاندنی ئاستی شەکری خوێن لە بەیانیاندا لە کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم، بەڵام لێکۆڵینەوەی زیاتر پێویستە بۆ سەلماندنی.

شارەزایان رێنمایی دەدەن کە پێویستە لە سەرەتای رۆژدا سرکەی سێو بخۆیت و دوور بکەویتەوە لە خواردنی پێش خەوتن، ئاگاداری تێکەڵکردنی بیت لەگەڵ ئاو، چونکە خواردنی سرکەی تێکەڵ نەکراو لەگەڵ ئاو بە هەرجۆرێک بێت دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە قوڕگ و سورێنچک.













گەلەری