PM:10:58:07/04/2024
11464 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بڕیاریانداوە لە رۆژانی پشووی جەژنی رەمەزاندا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەو رێگایانە قەدەغە بکەن کە دەکەونە سەرشوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی پشووی جەژنی رەمەزاندا ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتییان بەمەبەستی گەشت و سەیران کردن سەردانی سەیرانگاکان وشوێنە گەشتیاریەکان بکەن.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەپێناو رێکخستنی
هاتوچۆدا بڕیاریانداوە بە بەقەدەغە کردنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە لەو
رێگایانەی دەکەونە سەرشوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان.
ئەوەشی خستە روو، قەدەغەکردنی هاتوچۆی
ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەو رێگایانە تەنها لە ماوەی رۆژانی پشووی جەژندایە و لەدوای
پشووی جەژن قەدەغەکردنەکە کۆتایی دێت.