سەردێڕ:

سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: بڕی پێویست ئاومان بۆ وەرزی هاوین گلداوەتەوە

PM:10:24:07/04/2024

1128 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری سەرچاوەکانی ئاویی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە توانیویانە ئاوی زۆر گلبدەنەوە بۆ پێداویستییەکانی وەرزی هاوین و لەپێناو کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی ئاودا حکومەت هەنگاوی جددی ناوە بۆ بەکارهێنانی ئاو بەشێوەیەکی گونجاو.


ئەمڕۆ یەکشەممە، عەون زیاب وەزیری سەرچاوەکانی ئاویی عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی وەرزی بارانبارین توانیویانە ئاوی زۆر گلبدەنەوە بەشێوەیەک دڵنیا بوونەتەوە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی هاوینی داهاتوو.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەلایەن حکومەتەوە هەنگاوێکی جددی هەیە بۆ بەکارهێنانی ئاو بەشێوەیەکی گونجاو لە رێگەی پڕۆژەکانی ئاودێری مۆدێرنەوە بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی ئاو.

ئەوەشی خستە روو، حکومەت پلانی هەیە بۆ هاوردەکردنی بڕێکی زۆر ئامێری ئاودێری و لە ئێستادا وەزارەتی کشتوکاڵ ١٢ هەزار ئامێری ئاودێری هەیە و بەردەوامن لە کارکردن.













گەلەری