سەردێڕ:

نرخی گەنم بۆ ئەم وەرزە دیاریی کرا

PM:09:48:07/04/2024

1244 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە پەسەندکردنی نرخی یەک تۆن گەنم بە ٨٥٠ هەزار دینار بۆ وەرزی ئێستا.


ئەمڕۆ یەکشەممە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەچوارچێوەی ئەو پاڵپشتییەی حکومەت پێشکەشی جووتیارانی دەکات وەزارەتەکانی بازرگانی و کشتوکاڵ راسپێردران بە لێکۆڵینەوە لە نرخی کڕینی گەنم بۆ وەرزی کشتوکاڵی داهاتوو.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە پەسەندکردنی نرخی یەک تۆن گەنم بە ٨٥٠ هەزار دینار بۆ وەرزی ئێستا و لە داهاتوودا بۆ بەدەستهێنانی قازانجێکی گونجاو  بۆ جوتیاران گۆڕانکاری لە نرخەکەیدا دەکرێت.

 

ئەوەشی خستە روو، هەر گۆڕانکارییەک کە رەنگە لە داهاتوودا رووبدات بۆ بەدەستهێنانی نرخێکی گونجاو دەبێت بۆ جوتیاران.













گەلەری