سەردێڕ:

عێراق دەستی کاری ناوخۆ لە کێڵگە نەوتییەکاندا زیاد دەکات

PM:06:29:07/04/2024

708 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، هەوڵدەدەن بە رێژەی زیاتر ٥٠٪ کرێکارانی عێراقی بە پێی شارەزاییان لە کێڵگە نەوتییەکان دابەمەزرێنن.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەسیر کازم بەڕێوەبەری بەشی کرێکارانی بیانی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، کرێکارە بیانییەکان لە عێراق بەسەر دوو جۆردا دابەش دەبن، یەکەمیان ئەو کرێکارانەن کە لە رێگەی فەرمانگە مۆڵەتپێدراوەکان رێکدەخرێن و ئەوی تریان کرێکاری نایاساین.

ئاماژەی بەوەش کرد، ژمارەی کرێکارە بیانییەکان لە عێراق گەیشتووەتە ٤٢ هەزار کرێکار و تەنها ئەو کرێکارانەی بڕوانامەی ئەزموونیان لەلایەن وەزارەتی دەرەوەوە پێدراوە دەتوانن لە عێراق کاربکەن.

سەبارەت بە کرێکارانی کێڵگە نەوتییەکانیش باسی لەوەش کرد، هەوڵدەدەن بە رێژەی زیاتر ٥٠٪ کرێکارانی عێراق بە پێی شارەزاییان لە کێڵگە نەوتییەکان دابەمەزرێنن.

پشتریش وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی باسی لەوە کرد، دەیانەوێت رێژەی دەستی کاری ناوخۆ لە وڵاتیدا زیاد بکەن و کۆمپانیا بیانییەکان ناچار بکەن سود لە هێزی کاری عێراق وەربگرن.













گەلەری