PM:05:20:07/04/2024
6420 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، پابەندن بە خەرجکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی سەرجەم فەرمانبەر و چین و توێژەکانی عێراق بۆ مانگەکانی داهاتوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە کە باس لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی و یەکێک لە سەرۆکەکانی فراکسیۆنە سیاسییەکان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر زیادبوونی خەرجییەکانی حکومەت دەکەن.
ئاماژەی بەوەش کرد،
مافە داراییەکانی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا دەستەبەر دەکەن، لەڕێگەی خەرجکردنی
مووچە بۆ مانگەکانی داهاتوو بۆ هەموو وەزارەتەکانی دەوڵەت.
ئەوەشی خستە روو، هیچ
وەزارەتێک لەسەر بودجەی وەزارەتێکی دیکە مووچەی بۆ خەرج ناکرێت و هەر وەزارەتەو
مووچەی تایبەتی خۆی بۆ تەرخان دەکرێت.