سەردێڕ:

نیشانەکانی بەرزبوونەوەی شەکر لە خوێندا

PM:03:57:07/04/2024

2600 جار خوێندراوەتەوە

زوو درککردن بە نیشانەکانی شەکرە لە خوێندا لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە و مەترسییەکانی ئەو نەخۆشییە دەتپارێزێت.


رۆژنامەی ئێکسپریسی بەریتانی لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە دیارترین نیشانەکانی بەرزبوونەوەی شەکر کردووە لە خوێندا، کە کاریگەری راستەوخۆیان لەسەر تەندروستی کەسەکە هەیە.

یەکەم، بۆنی میز بەهێزە، لەگەڵ زوو میزکردن.

دووەم، بۆنی جەستە بەهێزە، بەبێ ئەنجامدانی هیچ جوڵەیەکی وەرزشی جەستە بۆنی ناخۆشی لێدێت، هەندێک جار بۆنەکە لە بۆنی سێو دەجێت، هۆکارەکەشی کۆبوونەوەی کبریتە لەجەستەدا.

سێیەم، زوو هەستکردن بە تینوێتی و زیادبوونی ئارەزووی خواردن.

چوارەم، هەستکردن بە گەرمی و مێروولەکردنی دەست و قاچەکان.

بەگوێرەی رۆژنامەکە زوو هەستکردن بە نیشانەکان و وەرگرتنی چارەسەری پێشوەختە یارمەتیدەر دەبێت، لە توشنەبوون بە نەخۆشی شەکرە، چونکە لە هەندێک حاڵەتدا هۆکار دەبێت بۆ لەکارکەوتنی ئەندامەکانی هەناو.













گەلەری